ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی رایگەیاند: "هۆشداریی دەدەین له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی نوێی هاوشێوه‌ی كۆڤید 19 له جیهاندا " .
تیدرۆس ئه‌دهانۆم راشیگه‌یاند : "ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه چیتر تیۆری نییه، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی "حه‌تمییه‌كی په‌تا" ده‌كات كه ده‌بێت له ئاستی جیهانیدا زووتر ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ین نه‌ك دره‌نگ كه دوایی كاره‌ساتی لی بكه‌وێته‌وه ".
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی ئەوەشی خستەڕوو: په‌تای داهاتوو چاوه‌ڕێ ناكات، ده‌كرێت له 20 ساڵی داهاتوودا بێت، یان ڕه‌نگه سبه‌ینێ بێت، به‌ڵام به ناچاری هه‌ر رووده‌دات و ده‌بێت ئاماده بین بۆی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانه ژینگه‌ییه‌كان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهان له هه‌ساره‌كه‌ماندا .
شایەنی باسە، لە کۆتایی ساڵی 2019، پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەو هەموو جیهانی گرتەوەو بەهۆیەوە سوڕی ژیان وەستا و بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بەو پەتایە گیانیان لە دەستدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.