فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا رایگه‌یاند ،هه‌نارده نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ته‌كنیكییه و په‌یوه‌ندی به توركیا یان لایه‌نی ده‌ره‌كی نییه .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 فوئاد حوسێن له په‌راوێزی لوتكه‌ی چواره‌مین كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا به ئاژانسی هه‌والی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیای راگه‌یاندووه ، كێشه‌ی هه‌نارده نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به توركیا یان لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه نییه ، به‌ڵكو پرسێكی ناوخۆییه .
ڕاشیگه‌یاندووه ، هه‌ردوولا له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زوویی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نه‌وتی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.