Erbil 16°C ھەینی 18 نیسان 22:29

ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین : ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ 50 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاماری كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل ده‌ستی پێكردووه‌ .

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه‌ ،ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵ تا ئیستا دوای چڕ بوونه‌وه‌ی بۆردوومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسڕائیل به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ھەزار و 522 کەس و ژماری بریندارنیش گەیشتووەتە سێ ھەزار و 834 کەس .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:  لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە 40 فەڵەستینی دیکە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ برینداربوونی 146 هاوڵاتی مه‌ده‌نی دیکە كه‌ گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ ئاماره‌كه‌یدا ده‌ڵێت :  سه‌باره‌ت به‌ كۆی گشتی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ده‌ستێكی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له‌ 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 تاكو ئێستا ، ژماره‌ی كوژراوان بەرزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 50 ھەزار و 886 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە 115 ھەزار و 875 کەس كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن .  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.