ئه‌مرۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان و ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا كرایه‌وه .
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی .
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : "هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە".
هه‌ر له گفتوگۆیه‌كه‌ی نێوانیاندا ، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرایه به‌ر باس و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوانیان .
له دوماهی قسه‌كانیاندا ، ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.
هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.