كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌یشته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌مین لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا له توركیا .
بڕیاریش وایه هه‌ر له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی بكه‌وێت به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا گرنگترین پرس و مژاره‌كانی رۆژ تاوتوێ بكه‌ن .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 چواره‌مین دیداری لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا له توركیا به به‌شداری ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان و نوێنه‌ری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه تا 13ی ئه‌م مانگه بخایه‌نێت.
بڕیار وایه له كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا، پرسە هەنووکەییەکانی ڕۆژ له جیهان، کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییه‌كان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان گه‌نگه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و بیروڕاكان ئاڵوگۆڕ بكرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.