بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە پێشبینی دەكرێت لە هەردوو رۆژەكەدا بارانبارینی پچڕپچڕ ببارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا، هەروەها ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكور.
راشیگەیاند: پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی بە نزیكەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان هەورى تەواو دەبێت، ئەگەری تاوەباران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا.
ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێت پلەکانی گەرمای سبەی شەممە نزیك ببێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی .
كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.