رۆژنامەیەكی ئەمەریكی زانیاری گرینگ و مەترسیدار لەبارەی دۆخی ئێستای رێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاو دەكاتەوە و تێیدا باس لەوە دەكات كە بەم دواییانە رێكخراوەكە چالاكبووەتەوە و چەكداری نوێی وەرگرتووە و ئێستا لە قۆناغی ئامادەكردنن.
رۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز) لەمباریەوە دەڵێت: تا ئێستا رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەڕەشەیە لەو ناوچانەی بوونیان هەیە بەتایبەت لە سووریا.
هەروەها دەڵێت: ماوەیەكە رێكخراوەكە بە هاتن و وەرگرتنی چەكداری نوێ چالاكی و پەلامارەكانی زیاد كردووە و ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدایە هێرش بكاتە سەر زیندانەكانی ژێر دەستی هێزەكانی سوپای سووریای دیموكرات بۆ ئازادكردنی هەزاران لە دیلەكانی.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریكا مانگی رابردوو لە راپۆرتی ساڵانەیاندا كە پێشكەشی كۆنگرێسیان كردووە، ئەوەیان خستووەتەڕوو كە رێكخراوی داعش هەوڵی قۆستنەوەی دۆخی ئاڵۆزی سووریا و كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد دەدات بۆ ئەوەی دیلەكانیان ئازاد بكەن و دووبارە دەست بە چالاكی و هێرش و پەلامارەكانیان بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.