له تازه‌ترین په‌یامیدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته به‌زووترین كات كۆتایی به جه‌نگی غه‌ززه بهێنێت.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 10ی نیسانی 2025 ڕۆژنامەی "یەدیوت ئەهرۆنۆت"ی ئیسرائیلی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا، ماوه‌ی دوو بۆ سێ هەفتەی وه‌كو دواین مۆڵەت داوه بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیـسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غـەززە و دەیەوێت بە زوترین کات ئەوە رووبدات.
بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژنامەکە، گەرچی ترەمپ لە دواین دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ی له كۆشكی سپی ستایشی ناتانیاهۆی کردوە، بەڵام وادیارە سەرۆکی ئەمەریکا لە پشت ناتانیاهۆوە پلانی دیکەی هەیە و کار لەسەر ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە دەکات کە بەم زوانە دەبێتە هۆی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و کۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی بە شەڕی غه‌ززه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.