شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە شەپۆڵی ناجێگری كەشوهەوا ئەمشەو پێنجشەممە كۆتایی دێت و سبەی هەینیش كەشوهەوا بۆ گەشت و سەیران بەتەواوی گونجاو و لەبار دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت "کاریگەری ھەورەبروسکە و باران لە چەند کاتژمێری داھاتوودا کۆتای دێت و کاریگەری خۆڵباریش کۆتایی دێت".
دەشڵێت "سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە.
هەروەها دەڵێت "کاریگەرییەکانی ئەو بارستە ھەوا ساردەی باکور لەسەر ناوچەکانمان لە سبەیەوە تا 18ی مانگ بەردەوام دەبێت و بە درێژای ئەو ماوەیە پلەکانی گەرما تاڕادەیەک جێگیر دەبن كە لە رۆژدا فێنک و لە شەوانیشدا سارد دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.