پرۆژه‌ی (گه‌شانه‌وه) كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له كابینه‌ی نۆدا، قۆناغی ئه‌زموونی تیپه‌ڕاندووه و نزیك ده‌بێته‌وه له قۆناغی خه‌ملاندنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كه تا بخرێته بواری جێبه‌جێكردن .
خه‌ملاندن بۆ پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی نیسانی 2025 ئارام ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندووقی قه‌رزی بچووك له وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به دیجیتال میدیای كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌ی (گه‌شانه‌وه) هه‌نگاوی زۆر باشی بریووه و قۆناغی ئه‌زموونی تێپه‌راندووه و ئێستا خه‌ریكی دانانی پلانین بۆ خه‌ملاندنی بودجه‌ی پێویست بۆ كۆی پرۆژه‌كه .
پڕۆژه‌كه بۆ كێیه و چ ته‌مه‌نێك ده‌گرێته‌وه؟
ئارام ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆژه‌كه تا ته‌مه‌نی 60 ساڵی ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت تیایدا، به‌مه‌رجێك خاوه‌نی پرۆژه كورد بێت و دانیشتووی كوردستان بێت و فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی هەرێم نه‌بێت .
پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری دارایی گه‌شانه‌وه چییه؟
پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه، پرۆژه‌یه‌كی حكوومییه كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری داوه و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌نی لایه‌نی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه ده‌بێت كه پێدانی قه‌رزی بچووكه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پرۆژه‌ی كاریان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له بواری كاردا خزمه‌ت بكه‌ن له‌ڕووی پیشه‌ییه‌وه، بریار وایه له مساڵدا پرۆژه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردن .
پێدانی قه‌رزه‌كه چۆن ده‌بێت؟
به پێی زانیارییه‌كان، پێدانی قه‌رز له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه به خاوه‌نی پرۆژه به‌پێی جۆر و شێوازی كاره‌كه ده‌بێت كه هاووڵاتی داوای ده‌كات، دواترخه‌ملاندن بۆ قه‌باره‌ی كاره‌كه ده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه و ئینجا بڕی قه‌رزه‌كه‌ی پێ ده‌درێت، دواتر به قۆناغ بڕی قه‌رزه‌كه بێ زیاده خستنه سه‌ر له هاووڵاتیی وه‌رده‌گیرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ڕێچكه‌ی خۆی ده‌گرێت و ده‌توانێت داهات بخاته‌وه .
چۆن له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه سوودمه‌ند ده‌بێت؟
ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سوودمه‌ند بن له پرۆژه‌ی (ده‌ستپێشخه‌ری دارایی گه‌شانه‌وه) پێویسته سه‌ره‌تا ناوی خۆیان و كاره‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن و سه‌ردانی نزیكترین فه‌رمانگه‌ی تۆماری كۆمپانیاكان بكه‌ن له شاره‌كانی هه‌رێمدا كه وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی بازرگانی بێ هاوتا، تا زانیاری‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌رج و داواكارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له وه‌رگرتنی قه‌رز له پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه و به‌گه‌ڕخستنی پرۆژه‌ی كاره‌كانیان له بواری پیشه‌سازی و بازرگانیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.