ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 10ی نیسانی 2025 به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری سروشتی به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاوڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه دانرا .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ، بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەڵگورد شێخ نجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی لەشاری سۆران بەڕێوەچوو.
سه‌نته‌ره‌كه بۆ چارەسەری نەخۆشانی پێداویستی تایبەت لە دەڤەری سۆران دابین دەکرێت و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌كه به گوژمه‌ی (378) ملیۆن دینار جێبه‌جی ده‌كرێت .
لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم سوپاسێکی گەرم و بێ پایانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو دەستپێشخەریە گرنگ و پڕۆژە ستراتیجیە بۆ شاری سۆران كه پێشکەشی نەخۆشانی ئەم دەڤەرەی کردووە، ئه‌ویش لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.