ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له‌ژێر قه‌ڵاتی هه‌ولێر نزیك باغی شار ڤێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به كاری ده‌ستی و خواردنه كورده‌وارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه گوزارشت بوون له كه‌لتوور و كه‌له‌پووری كورده‌واری .
به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 10.4.2025 به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو بەیاوەری سەرۆکی شارەوانی هەولێرو شارەوانی یەک، بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار و ئاشناکردنی هاووڵاتییان بە بەرهەم و جلوبەرگی کوردەواری، فێستیڤاڵێكی تایبه‌تی کاری دەستی کرایەوە .
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه ،ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە ئاشناکردنی هاووڵاتییانە بە بەرهەمی ناوخۆیی و دەستڕەنگی ئافره‌تانی كورد له بواری ڕه‌سه‌نایه‌تی کە چه‌ندین پۆشاکی رەسەنی کوردەواری و خواردنە کوردەوارییەکان نمایشكرا بوون.
جێی باسه ، ئافره‌تانی كورد له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به نمایشكردنی به‌رهه‌می ڕه‌سه‌نایه‌تی و كورده‌واری و كاری ده‌ستی به‌شدار بوونه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.