تا دێت جه‌نگی ئابووری له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت ،ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه حكوومه‌تی چین به فه‌رمی باجی 84%ی به‌سه‌ر كاڵای هاورده‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناو خاكی چین خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی نیسانی 2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ، حكوومه‌تی چین به فه‌رمی 84%ی باجەکانی بۆ سەر کاڵا ئەمریکییەکان خسته بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمەش قۆناغێکی نوێی شەڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتۆنە کە ترسی لە پاشەکشەکان لە جیهان بەرزکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی نوێنەری بازرگانی ئەمه‌ریکا، ئەو باجە نوێیە سەرجەم ئەو كاڵا و بەرهەمە ئەمه‌ریکییانه دەگرێتەوە کە دەچنە ناو چینەوە، کە بەهاكه‌ی لە ساڵی 2024دا نزیکەی 143.5 ملیار دۆلار بووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.