بەهۆی بڕیارە نوێیەكەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هەڵگرتنی پێناسی گومرگی نوێی ئەمەریكا بەشێوەی كاتی لەسەر چەند وڵاتێك، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.
بەهۆی ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکی تۆڵەسەندنەوەیان بۆ پێناسە گومرگییەکانی ئەمەریکا نەبووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا بۆ ماوەی 90 رۆژ پێناسی گومرگی لەسەر 75 وڵات هەڵبگرێت.
ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمەریكا، راستەوخۆ بووە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 60 دۆلارەوە بۆ 65 دۆلار بەرزبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.