به‌هۆی ئه‌و ڕه‌شه‌بایه به‌هێزه‌ی كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێری گرته‌وه، چه‌ندین دار له پاركه‌كان و شه‌قامی شه‌ستی و شه‌قامه گشتییه‌كانی هه‌ولێر تووشی شكان و له‌ناوچوون هاتن.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9ی نیسانی 2025 ڕێبین ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان له شاری هه‌ولیر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌و ڕه‌شه‌بایه به‌هێزه‌ی كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا سه‌نته‌ری هه‌ولێری گرته‌وه، زیانی زۆری به داری پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان و پاركی گه‌ڕه‌كه‌كان و داری شه‌قامه گشتییه‌كان و باخچه‌ی هاووڵاتییان گه‌یاندووه. ده‌شڵێت ستافه‌كه‌یان ئه‌مرۆ خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی داره شكاوه‌كان بوونه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولیردا .
ڕێبین ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كە پلانیان وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌و دارانه‌ی كه به‌هۆی ڕه‌شه‌بای به‌هێز زیانیان به‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی چاكده‌بنه‌وه چاكی بكه‌ینه‌وه، هەروەها ئه‌وانه‌شی كه ڕه‌گه‌كه‌یان تێكچووه له شوێنەكانیان داری تر بچێنین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.