ئەمەریكا سزای بەسەر چەند دامەزراوە و كەسایەتییەكی دیكەی ئێران سەپاند بەهۆی دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە: سزامان بەسەر 5 دامەزراوە و تاكە كەسێكدا سەپاندووە بەهۆی پاڵپشتیكردنیان لە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران.
وەزارەتەكە جەختیشی كردەوە كە ئامانج لە سەپاندنی ئەم سزایانە، دەستنەگەیشتنی ئێرانە بە چەكی ئەتۆمییەوە.
راشیگەیاند: بەشێك لەو دامەزراوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و كۆمپانیای تەكنەلۆژیای دەردانی ناوەندیی ئێران، هەروەها ئەو كەسەشی سزای بەسەر سەپێنراوە (مەجید موسلەت)ـە كە هاوكاری كۆمپانیای تەكنەلۆژیای دەردانی ناوەندیی ئێرانی كردووە.
سەپاندنی ئەم سزایانە لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا چەند رۆژێك پێش ئێستا رایگەیاندبوو كە رۆژی شەممەی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەست بە گفتوگۆی راستەوخۆ دەكەن بۆ رێككەوتن لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدابوو كە خوازیارن لەگەڵ ئێران بگەنە رێككەوتن بۆ ئەوەی پەنا نەبرێتە بەر بژاردەی سەربازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.