پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار له شاری هه‌ولێری پایته‌خت سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی له‌نێوان كۆماری هیند و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.4.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت و سەروەر هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و باڵیۆزی هیند لە عیراق و کونسوڵی گشتی هیند لە هەولێر و سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و ژمارەیەکی زۆری بازرگان و وەبەرهێنەران لە ڕێورەسمێکدا سەنتەری بازرگانی هەرێمی کوردستان – كۆماری هیند کرایەوە.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستانی تیڤی راگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كه له‌نێوان هه‌ردوولا له حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆماری هیند به‌ڕێوه ده‌برێت و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بیت و كارمه‌ندانی هه‌ردوولا تیایدا كار ده‌كه‌ن و زانیارییه بازرگانییه‌كان ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن تا وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردوولا له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕایی پیرۆزباییكردن، کردنەوەی ئەم سەنتەرەی بە دەرفەتێکی باش و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.