ئه‌مساڵ زیاتر له پینج هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ده‌ڵێت، زیاتر له دوو هه‌زار و 500 حاجی به ڕێگه‌ی وشكانی ده‌نێرینه سعوودیه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤیزای ساڵانه چوونه‌ته سعوودیه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 29ی ئه‌م مانگه نه‌گه‌ڕێنه‌وه، سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێیان ده‌كات كه زیاتر له دوو ده‌فته‌ر دۆلاره.
ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و 120 حاجی ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9ی نیسان، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند "ساڵی ڕابردوو چوار هه‌زار و 185 كه‌س ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕابوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ پشكی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و پێنج هه‌زار و 120 كه‌س ده‌چن بۆ حه‌ج".
نه‌به‌ز ئیسماعیل ده‌شڵێت "دوو ڕێگای ناردنی حاجییان بۆ سعوودیه هه‌یه، ئه‌وانیش ڕێگای وشكانی كه به پاس ده‌بێت، ڕێگه‌كه‌ی تریان له فرۆكه‌خانه‌وه حاجییان ڕه‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كرێن".
ئاماژەی بەوەش كردووە "له‌و ژماره‌یه‌ی دیاریكراوه دوو هه‌زار و 560 كه‌سیان له ڕێگه‌ی وشكانی و ئه‌وانی تریش به‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه به‌ڕێ ده‌كرێن بۆ سعوودیه".
تێچووی حه‌جی ئه‌مساڵ چه‌نده؟
ساڵانه بڕی تێچووی حه‌ج له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی عێراقییه‌وه دیاری ده‌كرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمیش پێیەوه پابه‌ند ده‌بیت.
نەبەز ئیسماعیل لەمبارەیەوە دەڵێت "هه‌ر ساڵه و نرخێك بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج دیاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵ بڕی تێچووی 7 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ فڕۆكه و پێنج ملیۆن و نیویش بۆ ڕێگای وشكانی دیاری كراوه".
ئاماده‌كاری كۆمپانیاكان بۆ سه‌فه‌ری حاجییان
به گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی تایبه‌تی بۆ حاجییان ئه‌مساڵ دیاری كردووه و ڕۆژانه ڕێنماییه‌كان ئاڕاسته‌ی حاجییان ده‌كرێت له‌باره‌ی لایه‌نی چۆنیه‌تی حه‌جكردن و ڕێنماییی ته‌ندروستی و خۆپارێزی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت و لایه‌نه‌كانی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.