Erbil 11°C ھەینی 18 نیسان 02:12

بەخشینی سەرۆک وەزیران بۆ مانگی 3 دەدرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی داعش

کوردستان TV
100%

بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بۆ مانگی 3 دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

لە ڕۆژی دووشەممەی رابردووەوە بەخشینەکە دەستی پێ کردووە کە ناوچەکانی خانکێ و شێخان و شاریا و دێرەبوون و دهۆک دەگرێتەوە.

هاوکات ئەو ئێزدییانە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەکی تایبەت، وەکو بەڵگەنامەیەکی فەرمی بەکار دێت و لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا دەتوانن بەکاری بهێنن و ئاسانکاریی کاروبار و مامەڵەیان بۆ دەکرێ.

ئەمە بۆ ماوەی 8 مانگە، 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو ئەم بەخشینەی سەرۆك وەزیران وەردەگرن.

بەخشینی سەرۆك وەزیران بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێ دەگات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.