بەهۆی دروستبوونی کێشە لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان و لێكه‌وته‌كانی له شه‌قامی عێراقی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی سونه مه‌زهه‌ب، مه‌شعان ئه‌لخه‌زره‌جی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقی له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه .
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9ی نیسانی 2025 میدیاكانی نزیك له سوننی عێراقی بڵاویانكرده‌وه ، به‌هۆی دروستبوونی كیشه له دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ و نه‌توانینی بریاردانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دروست بوونی ئاڵۆزی له ژیانی هاوڵاتییانی سووننه مه‌زهه‌بی عێراق ،بڕیار درا كه دكتۆر مه‌شعان ئه‌لخه‌زره‌جی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه .
جێی باسه، تا ئێستا هیچ كه‌سێك وه‌كو شوێنگره‌وه‌ی مه‌شعان ئه‌لخه‌زره‌جی له‌لایه‌ن سوننه‌ی عێراق وه‌كو سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی دیاری نه‌كراوه و بریار وایه له رۆژانی داهاتوودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.