ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا 11ـی تشرینی دووەمی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکرد.
رۆژی چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى كۆبووه‌وه و بڕیارى دا، هه‌ڵبژاردنى خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له 11ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
رۆژی دووشەممە 7ـی نیسان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بڕیاریان دا ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت و دا‌واشیان کرد به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن نه‌كرێته‌وه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دووپاتى كرده‌وه، ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمان كردووه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه واده‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق دیارى بكرێت.
لە ساڵی 2003وە تاوەکو ئێستا پێنج جار هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و دوایین هەڵبژاردنیش لە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.