Erbil 14°C پێنجشەممە 17 نیسان 09:36

پۆلیسی هەولێر ئەو شەش تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە هەڕەشان لە ئافرەتێك كردبوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو بە بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو، ئافرەتەكەش لە ترسان هەرچی زێڕ و پارەی ماڵەكەیان هەیە بە تۆمەتبارەكانی دابوو.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: پاش ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کەوا دزی لە ماڵەکەی کراوە، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، بۆمان دەرکەوت کە شەش تۆمەتبار هەڕەشەیان لە کچی ئەم دادخوازەكە کردووە بە بلاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو.

بڵاویشی كردەوە: کچی ماڵەكەش لەترسی هەڕەشەکان هەرچی زێڕ و پارە لە ماڵەکەیان هەبووە و لە جانتایەکدا بووە، هەمووی بۆ تۆمەتبارەکان بردووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.