پێشمەرگەیەکی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان کە لە راپەڕینی ساڵی 1991ـیشدا بەشداری کردبوو، ئێوارەی دوێنێ لە دەڤەری بارزان کۆچی دوایی کرد.
میکائیل حەسەن مام یوسف، لە هەردوو شۆڕشی گوڵان و ئەیلوول دا بەشداری کردبوو و بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە چەندین ساڵ ئاوارەی ئێران بوو، هاوکات لە راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 وەکو پێشمەرگە بەشداری کردبوو.
میکائیل حەسەن لە چەندین شەڕی دژ بە رژێمە داگیرکەرەکانی عێراق بەشدارییەکی قارەمانانەی کردبوو، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 7ـی نیسان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی بلێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.