سبەی بەبۆنەی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە 8ـی نیسانی 2025 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر و ئازادکردنی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە، 9ی نیسانی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا لەبارەی دەوامی رۆژی پێنجشەممە کە دەکەوێتە نێوان دوو پشوو، هاتووە؛ "ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسانی 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە".
بەرەبەیانی 20ی ئاداری 2003، ئەمەریكا و هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانییان لە عێراق وەشاند بەمەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعس، لە نۆی نیسانی هەمان ساڵ و دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ، بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی كۆنترۆڵ كرا و پەیكەری سەدام حوسێن لە پایتەختی عێراق رووخێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.