Erbil 14°C پێنجشەممە 17 نیسان 09:31

وەزیری دەرەوەی ئێران: رۆژی شەممە گفتوگۆی "ناڕاستەوخۆ" لەگەڵ ئەمەریکا دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمەریکا هەواڵی کۆبوونەوەی راستەوخۆی لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە وەڵامدا دەڵێت، رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆمان لە عومان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی نیسانی 2025 میدیاکانی ئێرانلە زاری عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویانکردەوە: ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکات و رۆژی شەممەی داهاتوو لە عومان گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ دەست پێ دەکات.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: دەبێت بە زووترین کات لەگەڵ ئێران کۆ ببینەوە هیوادارم ڕۆژی شەممە ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن، بەو هیوایەی بتوانین بگەینە چارەسەر، ئەگەر گفتوگۆکە شکست بهێنێت ''ئێران ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە''.

دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، عەباس عێراقچی وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دایەوە و گوتی: ڕۆژی شەممە ئامادەی گفتوگۆکە دەبین، بەڵام دەبێت بەشێوەی نا ڕاستەخۆ بێت''.
گوتیشی: "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە ئاستی باڵا دەبێت، ئەم کۆبوونەوەیە بە هەل و تاقیکردنەوە دەبینم لەبەردەم هەردوو وڵات وئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە بزانین چی دەکات''.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.