له به‌رامبه‌ر زیادكردنی باجی گومرگی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر چین، حكوومه‌تی چین زیادكردنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی 34% ڕاگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپیش هه‌ڕه‌شه ده‌كات و دووپاتی كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر چین په‌شیمان نه‌بێته‌وه تا 50% باج زیاد ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی نیسانی 2025 دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمه‌ریكا هۆشدارییەكی نوێی ئاڕاستەی چین كردووه و ڕایگەیاندووه، ئەگەر چین باجی 34% هەڵنەوەشێنێتەوە لە 9ی ئەم مانگەوە باجی 50%یان بەسەردا دەسەپێنین.
دۆناڵد تره‌مپ به تووڕه‌یی زۆره‌وه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌رگای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ چین سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان داخستووه و ئه‌و بابه‌ته لای ئێمه كۆتایی هاتووه .
ڕاشیگه‌یاندووه، هەر وڵاتێك له هه‌ر كوێی جیهان بێت بۆ تۆڵەسەندنەوە باجی گومرگیمان بەسەردا بسەپێنێت، دەستبەجێ ڕووبەڕووی باجی نوێ و زۆر زیاتر دەبێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.