Erbil 18°C سێشەممە 08 نیسان 06:03

هه‌ولێر ..سیمینارێکى زانستى لە بارەى کوالێتى هەوا و بەره‌نگارییە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەکى بەرچاو لە پسپۆران و شارەزایان، لە زانکۆى جیهان لە شاری هه‌ولێر له‌ بارەى کوالێتى هەوا و بەرنگارییە تەندروستییەکان، سمینارێکى زانستى بەڕێوەچوو

لە سمینارەکەدا چەندین بابەتى زانستی و ئەکادیمى لەبارەى کوالێتى هەوا و بەرنگارییە تەندروستییەکان و گرفت و ئاڵەنگارییەکان لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

 ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر له‌ وته‌یه‌كدا وێڕاى دەستخۆشى بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ و سەرپەرشتیاران و ڕێکخەرانى سیمیناره‌كه‌، هیواى خواست ئەنجامى ئەو بابەت و توێژینەوانەى کە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەشکران، ببێته‌ ڕێگایه‌ك بۆ زیاتر خزمەتکردنى زانست و بڕیار و ڕاسپاردەکانیش ببنە بنەمایەک بۆ قوتابیان و لایەنە پەیوەندیداره‌کان سوودى لێ ببینن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.