Erbil 21°C دووشەممە 07 نیسان 21:27

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: پشووه‌ فه‌رمییه‌كان نابنه‌ هۆی فه‌وتانی هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك

100%

گوته‌بێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشووە فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت له‌ مانگی چوار و مانگه‌كانی تر نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیكردنەوەیەك و ڕۆژانی دوای پشووەكان تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن .

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، پشووی ڕۆژانی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو نابێتە هۆی فەوتانی هیچ تاقیكردنەوەیەك و تاقیكردنەوەكان ڕاسته‌وخۆ له‌ رۆژانی دوای پشووەكان ئه‌نجام ده‌درێت .

جێی سه‌ره‌نجه‌ بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێم بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕووخانی رژێمی بەعس، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە 9ی نیسان و ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 16ی نیسان بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگا حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان .

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.