وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکەکانی سنوری پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکانی بەردەم شێوازی دابەشکردنی مووچە بەتەواوی چارەسەر دەبێت"
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لە ناوەڕۆکئی کۆبوونەوەکە کردووە و دەڵێت: "ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکان کرد کە لەماوەیەکی کەمدا توانییان مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆران بە بەبێ کێشە و گرفت دابەش بکەن".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە؛ "وەزیری دارایی ڕایگەیاند، لە ڕێگای بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکییەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکانی بەردەم شێوازی دابەشکردنی مووچە بەتەواوی چارەسەر دەبێت" و داواشی لە بەڕێوەبەری بانکەکان کرد، "لە چوارچێوەی ئەو ڕێنمایی و دەسەڵاتانای پێیان دراوە، کارئاسانی تەواو بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و فەرمانگەکان و کۆمپانیاکان و بەڵێندەران بکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.