حكوومەتی ئیسڕائیل بەفەرمی ژمارەی بریندار و كوژراوانی سوپای وڵاتەكەی لە جەنگی دژی بزووتنەوەی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023 و دەستپێكی ئۆپەڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسای بڵاوكردەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیسڕائیل رایگەیاند: لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا زیاتر لە 847 سەربازی ئیسڕائیلی لە شەڕ و پێكدادانەكان دژی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە كوژراون.
راشیگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی 16 هەزار و 500 سەربازیشمان بریندار بوون كە لەنێویاندا برینداری جەستەیی و نەفسی هەن.
هەروەها رایگەیاند: حەوت هەزار و 300 سەربازمان بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان تووشی شلەژان و ترس و دۆخێكی خراپی دەروونی بوونەتەوە و تا ئێستا چارەسەری دەروونی وەردەگرن.
لەلایەكی دیكەشەوە بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، بەهۆی شەڕ و هێرشەكانی سوپای ئیسڕائیل تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار فەڵەستینی كوژراون كە بەشی هەرە زۆریان ئافرەت و منداڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.