Erbil 27°C دووشەممە 07 نیسان 17:20

ئەڵمانیا.. لە یانەیەكی شەوانە بە پەمپی بیبەر هێرشكراوە و 16 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە یانەیەكی شەوانەی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، پەمپی فرمێسكڕێژی بیبەر بەكارهێنراوە و بەهۆیەوە 16 كەس بریندار بوون.

لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە رووداوەكە بەمشێوەیە بڵاوكراوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە شەڕ و ئاژاوە لەنێوان دوو گرووپ لە یانەیەكی شەوانە لە سەنتەری شاری شتوتگارت دروستبووە.

یەكێك لە شەڕكەرەكان پەمپی بیبەری فرمێسكڕێژی بەرامبەر گرووپەكەی دیكە بەكارهێناوە، دواتریش پەمپە بیبەرەكە لەنێو یانە شەوانەكە بڵاوبووەتەوە بەهۆیەوە چەند كەسێك چاو و تەندروستییان تێكچووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشداوە كە كاتژمێر 3:15ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تا ئێستا هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە دیار نییە، هەروەها ئەو كەسەشی كە پەمپەكەی بەكارهێناوە نەدۆزراوەتەوە و دەستگیرنەكراوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.