به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 3ی نیسانی 2025 له بڕیارێكی تازه‌یدا ڕایگه‌یاندووه ، تا به‌رواری 1-11-2025 شوفێرانی بارهه‌ڵگر و ماتۆرسكیل هه‌موو رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه بێته سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و سه‌یرانگاكان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو بۆ شوفێرانی بارهه‌ڵگر و ماتۆرسكیل ، لە کاتژمێر (7ی بەیانی تا 12ی شەو) له ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كان لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان ئه‌و بریاره جێبه‌جێ ده‌كرێت تاكو به‌رواری 1-11-2025 .
هاتووچۆی هه‌ولیر ڕاشیگه‌یاندووه ، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و درووست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیاران دراوه لەم ڕێگایانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.