ئهمڕۆ پێنجشهممه 3ی نیسانی 2025 نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی شاری دهۆکی كرد کە لە 1ی نیسانی 2025 دا کریستیانە ئاشوورییەکانی کردە ئامانج لەکاتی ئاهەنگگێڕانیان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی ئاشووریی بابلی کە بە "ئەکیتۆ" ناسراوە.
هێرشەکە بووە مایەی بەسەختی بریندارکردنی دوو هاووڵاتی و تێکدانی ئاهەنگە کەلتوورییە ئاینییەکەش کە وا دانرابوو بەخۆشی و بەهێمنی بەڕێوە بچێت .
لەمبارەیەوە، محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی ئیدانەی ، ستایشی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و کاریگەرییانەی دامودهزگا ئهمنییهكانی حكوومهتی ههرێمی كرد بە دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشهكه.
هەروەها محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی ، به توندی ئیدارهی خۆی دەربڕی بۆ ئەم کارە تاوانکارییە کە هەڕەشە لە گیانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکات کە عێراقییەکان و دەسەڵاتدارانی عێراق بە وریایی کاریان بۆ دروستکردنەوە و پاراستنی کردووە .
محهمهد ئەلحەسان ڕاشیگهیاند ، پشتیوانیمان بۆ کریستیانە ئاشوورییەکان لەم کاتە سەختەدا دووپات دەکەینەوە لەگەڵ جەختکردنەوەشمان لەسەر ئەوەی کە فرەیی ئاینی و نەتەوەیی بەردی بناغەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراقە و پێویستە لە هەموو کاتەکاندا پارێزگارییان لێ بکرێت وەک پێکهاتەیەکی گرنگ بۆ عێراقێکی گشتگر و سەقامگیر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.