به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵ و كۆنتڕۆڵ كردنی سه‌فه‌ری حاجیان بۆ سعودیه، حكوومه‌تی سعودیه ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای عومرەی بۆ 14 وڵات ڕاگرت کە هەرێمی کوردستان و عێراقیشی تێدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی نیسانی 2025 کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه 30ـی ئادار، ئەو یوزەرەی لەلایەن حكوومه‌تی سعودیە دراوە بە کۆمپانیاکانی گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ داواکاری ڤیزا بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناچالاک کراوە، بەو هۆیەوە داواکاری ڤیزای هیچ کەسێک نەگەڕاوەتەوە.
حكوومه‌تی سعودیە دەویەوێت ئەوەی ساڵی رابردوو ڕوویدا ئه‌مساڵ دووبارە نەبێتەوە كه به هه‌زاره‌ها هاوڵاتیی له چه‌ندین وڵاتی جیاواز به ڤیزای گه‌شتیاری یان وه‌رگرتنی ڤیزای یه‌ك ساڵه فه‌ریزه‌ی حه‌جیان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تی سعودیه ئه‌نجامدا و بۆ ئه‌مه‌ش ئاریشه‌یه‌كی ناوخۆیی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی سعودیه بوویه‌وه .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، ئه‌م بریاره‌ی حكوومه‌تی سعودیه تا دوای ته‌واو بوونی مه‌راسیمی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڤیزای گه‌شتیاری یان ڤیزای یه‌ك ساڵه به 14 وڵات ڕاده‌گیرێت له‌نێویشیاندا عێراق و هه‌رێمی كوردستان .
جێی باسه ، مه‌رایسمی حەجی ئه‌مساڵ لە نێوان 10 بۆ 15ـی مانگی پێنجی ئه‌مساڵ 2025 دەستپێدەکات و تا ناوەڕاستی مانگی شەش بەردەوام دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.