وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 ی نیسان ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ ڕۆژانی پشووی جه‌ژن دانرا بوو وه‌كو خۆی جێبه‌جێ كراوه و له ڕۆژانی جه‌ژندا زیاتر له 22 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی به هاوڵاتییان دراوه .
بەڕێوەبەراتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگەیاندووه ، لە هەر سێ ڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا توانیویانە 22:30 کاتژمێر کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن بێ ڕوودانی هیچ گرفتێك.
بەمەش وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێم ئەو بەرنامەیەی بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کە پێش ڕۆژانی جەژن بڵاویکرد بووه وه بەشێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێی کردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.