له پاش دانانی نوێترین و پێشكەوتووترین ئامێرە تەندروستییەكان لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر، رێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له رۆژانه جه‌ژندا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ھاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆره "شادان شێروان" به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند، ته‌نیا له دوو رۆژی جه‌ژندا 381 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه و 66 مندالیش له‌م دوو رۆژه‌دا له‌دایكبوونه.
ئه‌مه‌شی خسته‌روو، له كۆی ئه‌م 66 مناله 57یان به شێوه‌ی سروشتی له‌دایكبوونه، كه 43یان كور و 23 كچن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لە زانستی تەندروستیدا منداڵبوون به شێوه‌ی سروشتی باشترە لە منداڵبوون بەشێوەی نەشتەرگەریی، بۆیه پسپۆڕان هانی ئەم شێوازە لە دایكبوونە دەدەن، بەڵام رێژەی لەدایكبوون بە نەشتەرگەی زیاتر باو بووە لە ماوەی رابردوودا و ژنان نەشتەرگەریان هەڵبژاردووە.
هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی له‌دایكبوون به شێوه‌ی سروشتی بۆ دانانی نوێترین و پێشكه‌وتووترین ئامێره ته‌ندروستیه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان وله‌دایكبوونی هه‌ولێر ده‌كه‌رێنێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.