ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31-3-2025 خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌سایه‌تی دیاری سوونه و سەرۆکى پارتى سەروەرى له عێراق رایگەیاند، بڕیارى داخستنى مزگەوتەکان و رێگرى لە ئەنجامدانى نوێژى جەژن و دروستكردنی دووبه‌ره‌كی خزمه‌ت به ئاشتی ناوخۆیی ناكات و ده‌بێت ده‌سته‌و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی وڵات دوور بن له ده‌ستوه‌ردانی سیاسی و حیزبی وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نانه كار بكه‌ن .
له‌باره‌ی دروست بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن له ڕاگه‌یاندراوێكدا خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌سایه‌تی دیاری سوونه و سه‌رۆكی پارتی سه‌روه‌ری له عێراق ڕایگه‌یاند ، ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و شه‌رعی بكرێت بۆ دیاری كردنی جه‌ژن ، ئه‌وه‌ی ڕوویدا له مێژووی عێراقدا نموونه‌ی كه‌مه‌و ده‌بێت شه‌فافیه‌ت هه‌بێت له بڕیارداندا و هه‌موو لایه‌كیش پێوه‌ی پابه‌ند بن .
خه‌میس خه‌نجه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا كه وه‌كو هه‌ڵوێستێكی تووندیش ده‌بینرێ بۆ شه‌قامی گشتی عێراق له به‌رامبه‌ر ته‌یاری شیعی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو ، بڕیارى داخستنى مزگەوتەکان و رێگرى لە ئەنجامدانى نوێژى جەژن و هەڕەشەى سزادان لە وتاربێژان و ناچارکردنى نوێژخوێنان بەوەى لە دەرەوى مزگەوتەکان نوێژ بکەن ، پێشهاتێکى مەترسیدارە و تەنیا لە ماوەى داگیرکاریی ئەمه‌ریکا ئه‌مه ڕوویداوە .
جێی سه‌ره‌نجه ، ڕۆژی شه‌ممه 29ی مانگی ڕه‌مه‌زان دەستەى زانایانى موسڵمان لە عێراق 30ى ئادار و وەقفى سوننە، 31ى ئاداریان وەک یەکەم رۆژى جەژن دیاریکرد، ئەگەرچى هەردوو دامەزراوەکە سەر بە مەزهەبی سوننەن ،به‌ڵام ئه‌م دوو بڕیاره جیاوازه له یه‌ك كاتدا كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی تووندی شه‌قامی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا و زۆرینه‌ی موسوڵمانانی سوونه مه‌زهه‌بی عێراق پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بوون و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 30-3 یان كرده جه‌ژن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نوێژی جه‌ژنیان ئه‌نجام دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.