ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كانی جه‌ژن له پارێزگای میسان كه محه‌مه‌د شیاع سودانی خۆی به‌شداری تێدا كرد بوو و سه‌ردانی زێدی خۆی كرد بوو بۆ مه‌به‌ستی جه‌ژنانه ، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی کاروانی پاسەوانانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکێک لە پاسەوانه‌كانی گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون .
میدیا هه‌واڵییه‌كانی نزیك له حكوومه‌تی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 31-03-2025، بڵاویانكرده‌وه ، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به مەبەستی پیرۆزبایی جەژن سەردانی زێدی خۆی لە پارێزگای میسان کرد بوو و لەوێ نوێژی جەژنی کرد كه جگه له هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بوو. لە کاتی گەڕانەوەی سودانی بۆ بەغدا کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن .
میدیا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو ، لە کاتی گەڕانەوەی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ بەغدا، لە ڕێگەدا لە ناحیەی شێخ سەعد لە خۆرئاوای پارێزگای واست یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانی پاسەوانانی سودانی وەرده‌گه‌ڕێ و لە ئەنجامدا پاسەوانێک گیان لەدەست ده‌دات و سێ کەسی دیکەش بریندار ده‌بن .
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی پاسه‌وانانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاسه‌وانێك گیانی له‌ده‌ستداو سێی تریش بریندار بوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.