Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 07:20

به‌ریتانیا .. وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دوو شەممە رێکەوتی 31ی ئاداری 2025، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاسایشی سنوور لە بەریتانیا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بغونو ڕیتالیو، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجامدا.

 لە کۆبوونەوەکەدا رێبەر ئەحمەد، وه‌كو وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم سوپاسگوازاری حکوومەت و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی پێشکەشی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا کرد بۆ پەیوەندی مێژوویی و پاڵپشتی بەردەوامی دەوڵەتی فەرەنسا لە دۆزی ڕەوای کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا.

هەروەها باسی لە پاڵپشتی گرنگی فەرەنسا کرد بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەرووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

لای خۆیه‌وه‌ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و پاڵپشتی حکوومەت و خەڵکی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕۆڵی گرنگی کوردستانی لە شەڕی داعش و تیرۆریستان و تۆڕەکانی تاوان بەرز نرخاند .

بڕیار وایه‌ له‌م لوتكه‌یه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌كو پانێڵیست وتارێك پیشكه‌ش بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.