Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 06:28

سەرۆكی حكوومەت 91 ساڵ دامەزراندنی حزبی شیوعی پیرۆز دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان دەكات بەبۆنەی 91 ساڵ دامەزراندنیانەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "بە بۆنەی (91)مین ساڵیادی دامەرزاندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی هەردوو حزبە تێکۆشەرەکە دەکەم".

مەسرور بارزانی راشیگەیاند "حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان مێژوویەکی دێرینيان لە تێکۆشان لەپێناو ئازادی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلانی عێراق و بە تایبەتی گەلی کوردستاندا هەیە".

سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاماژەی بەوە دا "ئومێدی سەرکەوتنیان لە خەبات و تێکۆشانیان لەپێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی لە عێراقدا بۆ دەخوازم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.