فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز ده‌كات و ده‌ڵیت، چاوپۆشی له هیچ هێرشێك ناكه‌ین.
عەلی رەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر ئەمه‌ریكا هێرش بكاتە سەرمان ئه‌وا گه‌رووی هورمز دادەخەین و چاوپۆشی لە هیچ هێرشێك ناكەین.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هیچ دانوستانێک سەبارەت بە بەرنامەی موشەکییەکانمان ناكەین.
تەنگسیری به ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمه‌یادینی راگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه، ئه‌وا یه‌كسه‌ر گه‌رووی هورمز به‌ڕووی هاتوچۆدا داده‌خه‌ن.
ئاشكراشی ده‌كات، ئێران ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکەوە سەبارەت بە بەرنامەی موشەکییەکەی یان تواناکانی بەرەی مقاوەمە و ئەم پرسانە بۆ گفتوگۆ نین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.