دوای ئه‌مه‌ریكا حکومەتى بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی كرد، به‌زووترین كات خاكی سووریا جێبهێڵن و داواشی كرد به‌هۆی هه‌بووین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌م كاه‌دا هیچ هاوڵاتییەکی به‌ریتانی سەردانی سووریا نەکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بلاویكرده‌وه، بەهۆی بەردەوامیی ململانێکان و تێکچوونی رەوشی ئەمنی، داوا لە سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەریتانییانە دەکەین کە لە خاکی سووریادا دەژین، دەستبەجێ خاكی ئه‌و وڵاته بەجێبهێڵن.
راشیگه‌یاند، پێویستە سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی بەریتانی نیشته‌جی سووریا و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كه هه‌ڵگری پاسپیۆرتی بریتانیان، خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ و گردبوونەوەکان به‌دوور بگرن و پەنا بۆ شوێنێکی ئارام ببەن تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی بەریتانیا دەتوانێت له ناوچه‌كه دووریان بخاته‌وه.
ئه‌وه له كاێكدایه پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریی دابوو بەهۆى ئەگەرى روودانى هێرش لە رۆژانى جەژندا هاوڵاتییەکانى ئه‌مه‌ریكا خۆیان له گه‌شتكردن بۆ سوریا به‌دوور بگرن و ئه‌وانه‌شی له‌و وڵاته‌ن ده‌ستبه‌جێ خاكی سوریا به‌جێ بێڵن.
رونیشی كردووه‌ته‌وه، ئەمەریکا لە ساڵی دووهه‌زار و دوازده‌وه خزمەتگوزارییە دیپلۆماسییەکانی لە دیمەشق ڕاگرتووە، ناتوانێت هیچ خزمەتگوزارییەکی کونسوڵگەری ڕۆتینی و فریاگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە سووریا بکات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئێستا کۆماری چیک نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات لە سووریا، داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو له‌ئەگەر پێویستیان بە هه‌رجۆره هاوکارییه‌كی بەپەلە پەیوەندی بە بەشی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکاوە بکەن لە باڵیۆزخانەی چیک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.