دوای چوار مانگ لە کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، شه‌وی رابردوو حكومه‌تی سووریا بەفەرمی قۆناغێکی نوێ دەستپێكرد و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕایگه‌یاند.
بەپێی زانیارییەکانی مه‌حمود عیسا په‌یامنێری كوردستان تیڤی له دیمه‌شق، شه‌وی رابردوو 29ی ئاداری 2025 ئیدارەیی نوێی سووریا، حکومەتی نوێ بۆ سووریا راگه‌یاند.
ئەمەش دوای بڕیاری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دێت کە هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە سووریا و دیاریکردنی موفتییەکی نوێ.
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی سووریا نیگه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی حیزب و لایه‌نی سیاسی بانگهێشت نه‌كران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریاش ده‌ڵێت به‌شداری ڕێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی سووریایان نه‌كرد.
شایه‌نی باسه حكومه‌تی داهاتووی سووریا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێـت و له بیست و دوو وه‌زاره‌ت پێكدێت و سێ وه‌زیر پێشوو له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شه‌وی رابردوو به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ سووریا ده‌ستی پێكرد
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ڕاگه‌یاند، سوورییه‌كان له سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی مێژووییدان له ڕه‌وتی نیشتمانییاندا.
شه‌رع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شداریی له دامه‌زراندنی ئایینده‌یه‌كی پڕ شكۆدا ده‌كه‌ن و هه‌موو سوورییه‌كان له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌بینن.
گوتیشی، ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر، ڕاگه‌یاندنی ئیراده‌ی هاوبه‌شیی سوورییه‌كان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوویان و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و خاوه‌نی سه‌روه‌ری.
ئامانجی یه‌كه‌میان بریتییه له دووباره بونیاتنانه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و پاشانیش پرسه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره بكه‌ن.
سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا گوتیشی، سه‌رچاوه‌كان مرۆییه‌كان ده‌پارێزن و به‌هێزكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م سه‌رچاوانه. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی كشتوكاڵ و به‌هێزكردنی ئه‌و كه‌رته و پاشانیش به‌هێزكردن و بونیاتنانه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیی و به‌هێزكردنی ده‌ستی ناوخۆیی.
شه‌رع له گوتاره‌كه‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر زاراوه‌ی "عرووبه" كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سووریا بكه‌نه دڵی عرووبه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی.
دیارترین وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ری سووریا ئه‌مانه‌ن: مه‌زهه‌ر ئالوه‌یس، وه‌زیری داد، محه‌ممه‌د ئه‌بولخه‌یر شوكری، وه‌زیری ئه‌وقاف، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌نه‌س خیتاب، وه‌زیری ناوخۆ، مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگری، مه‌روان حه‌له‌بی، وه‌زیری خوێندنی باڵا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.