مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ئومێدەوارم پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لە خوای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەمووان قبوڵ بکات و هیوادارین بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و تەناهی و تەندروستیدا بژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.