دوێنێ هه‌ینی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه شێخ ئوسامه ریفاعی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه به موفتی داهاتووی سووریا ده‌ست نیشانكراوه كه 11 كه‌سی تریش له‌گه‌لی ده‌بێت و ده‌سته‌ی فتوای وڵاته‌كه پێك دێنن له حكوومه‌تی داهاتوودا .
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سووریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له مه‌رایسمێكی تایبه‌تدا ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریا شێخ ئوسامه ریفاعی كه‌سایه‌تی دیاری سوننه مه‌زهه‌بی سووریای وه‌كو موفتی نوێی سووریا دیاری كرد .
ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌دوای مه‌راسیمه‌كه ڕایگه‌یاند ، شێخ ئوسامه ریفاعی یه‌كێكه له باشترین پیاوه‌كانی شام كه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی پێ ڕابسپێرین، چونكه ڕابردوویه‌كی پاك و پر له هه‌ڵوێستی هه‌یه ، به‌هیواین ژیری و نیه‌ته‌كانی له كاری چاكه‌و بونیادنانی وڵات بخاته گه‌ڕ و ئێمه‌ش پشتیوانی ده‌كه‌ین .
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، له‌مه‌ودوا شێخ ئوسامه ریفاعی شوێنی ئەحمەد حەسوون دەگرێتەوە کە موفتی سوننە مەزهەبی سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوو كاتی ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له فرۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌ستگیر كرا‌و ئێستا ده‌ست به‌سه‌ره ، له كاتی ڕژێمی ئه‌سه‌د دا پێگه‌و پله‌كه‌ی له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د دا خستبووه گه‌ڕ .
لای خۆیه‌وه له كاتی مه‌راسیمه‌كه شێخ ئوسامه ریفاعی ڕایگه‌یاند ، سوپاسی خودا ده‌كه‌ین كه به‌و رۆژه‌ی گه‌یاندین كه سه‌رۆك و سووریایه‌كی تازه ببینین له ده‌ستی ڕژێمی تاوانكاری به‌شار ئه‌سه‌د ڕزگاریمان بوو ، به‌هیواین به هه‌موو لایه‌ك بتوانین له‌سه‌ر كاری خێر و چاكه ئه‌م وڵاته به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببه‌ین و جێی متمانه‌ی هه‌موو لایه‌ك بین .
شێخ ئوسامه ریفاعی لەدایکبووی ساڵی 1944 و بانگخوازێکی سووریاییە، لەسەر مەزهەبی شافعییە و به ڕژدی پشتیوانی لە سەرهەڵدانی خەڵکی سووریا دژی بەشار ئەسەد کرد له كاتی ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.