دوای ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌ی كه دوێنێ هه‌ینی میانماری گره‌ته‌وه ،حكوومه‌تی میانمار ئاماری قوربانیانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند ،تا ئیستا 694 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 670كه‌سی تریش بریندارن كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن .
ئه‌مرۆ شه‌ممه 29-3-2025 حكوومه‌تی میانمار ئاماری فه‌رمی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنی هه‌ینی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه ، تا ئیستا 694 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن وه هه‌زار و 670كه‌سی تریش بریندارن ،تا ئێستا گه‌ڕانیش له دوای قوربانیان له‌ژێر دار‌و په‌ردووی باڵه‌خانه‌كان له لایه‌ن تیمه نیشتیمانییه‌كان به‌رده‌وامه .
حكوومه‌تی میانمار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،ڕه‌نگه ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌هۆی گه‌ڕانی تیمه‌كانی فریاگوزاری كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه زیاتر ده‌ربكه‌وێت و ژماره‌ی قوربانیان زۆر به‌رز ببێته‌وه .
حكوومه‌تی میانمار وێڕای ئه‌وه‌ی كه دۆخی نا ئاسایی له وڵات ڕاگه‌یاندووه، به فه‌رمیش داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و وڵاتانی دراوسێی وه‌كو تایله‌ند و چین كردووه كه بێن به هانایان و كۆمه‌كیان بكه‌ن له‌ڕووی ته‌ندروستی و مرۆییه‌وه ،چونكه قه‌باره‌ی زیانه‌كان هێنده گه‌وره‌یه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ ناكرێت .
له لایه‌كی تر ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی هه‌ر دوێنێ ڕایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 7،7 بووه به پله‌ی ڕێخته‌ر كه ئاستێكی زۆر به‌رزه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد له تایله‌ندیش كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ میانمار به ڕوونی هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه بكرێت و حكوومه‌تی تایله‌ند زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خۆپارێزی بۆ هاوڵاتیان لێداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.