Erbil 17°C دووشەممە 31 ئازار 20:19

سوپای سوودان: دوا ناوچەمان لە خەرتووم لە ھێزەکانی پشتیوانی خێرا پاك كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-3-2025 سوپای سوودان به‌ فه‌رمی پاککردنەوەی دوا ناوچەی لە پارێزگای خەرتووم لە ھێزەکانی پشتیوانیی خێرا ڕاگەیاند .

ئاژانسی هه‌والی (ئه‌نادۆڵی) توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مرۆ هه‌ینی سوپای سوودان پاککردنەوەی دوا ناوچەی لە پارێزگای خەرتووم لە ھێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕاگەیاندووه به‌ سه‌ركه‌وتوویی .

‌سوپای سوودان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، ھێزەکانیان توانیویانە دوا ناوچە لە پارێزگای خەرتووم لە میلیشیاکانی پشتیوانیی خێرای تیرۆریست، پاک بکەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، میلیشیاکانی ھێزەکانی پشتیوانیی خێرا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە گوایەوە لە ئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سوودان لە خەرتوم دەکشێنەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتی دەکەینەوە .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ، تا ئێستا ھێزەکانی پشتیوانیی خێرا، ھیچ لێدوانێكیان بڵاونەکردووەتەوە سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی سوپای سوودان .

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.