ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-3-2025 کۆشکی بەکینگهام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه ، کە پاشا چارلزی سێیەم لە دوێنێ پێنجشەممەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریدا بمێنێتەوە، چونكه دوای وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی و لاوازی چووه .
میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه ، بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی پاشا چاڕلزی سییه‌م تێکچووە، هەموو دیدار و کۆبوونەوە فه‌رمییه‌كانی پاشا چارلز لە پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە و ئه‌مڕۆ هەینی هەڵوەشێنراونەتەوە بۆ كاتێكی تر .
له به‌یاننامه‌كه‌ی کۆشکی بەکینگهامدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، پاشا چارلز بە ناچاری گەڕاوەتەوە (کلارنس هاوس) كه شوێنێكی تایبه‌تی مانه‌وه‌ی پاشا چاڕلزه ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ڕێنماییه‌كانی پزیشكی تایبه‌تدا بێت تا دۆخی به‌ره‌و جێگیربوونه‌وه ده‌ڕوات .
کۆشکی بەکینگهام ئاماژەی بەوە کردووە، پاشا چاڕلز داوای لێبووردنی لە گەلی بەریتانیا كردووه، چونکە هەستیان بە نا ئارامی و دڵتەنگی و بێ ئومیدی کردووە بەهۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستی پاشا .
جێی سه‌ره‌نجه ماوه‌ی ساڵێكه پاشا چارڵزی سێیه‌م به‌هۆی تووش بوونی به شیرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌رمانی چاره‌سه‌ری له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌ند وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر چاودێری دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.