پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-3-2025 دوو بوومه‌له‌رزه‌ی وێرانكه‌ر و تووند میانماری هه‌ژاند ، پۆلیسی میانمار بڵاویکردەوە بینایەکی بەرز کە لە قۆناغی دروستکردندا بووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە داڕووخاوە و چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی تریش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه .
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای بووه‌له‌رزه‌كه سیستمەکانی ئاگاداری کەوتوونه‌ته کار و هاووڵاتیان لە ڕێگەی پلیکانەی سەلامەتیەوە له باڵه‌خانه‌كان چوونەته دەرەوە بۆ سەر شەقامه‌كان و هه‌ندێكیان به‌ره‌و تایله‌ند ڕۆیشتوون كه هاوسنوورن .
میدیای ناوخۆیی میانمار له زاری پۆلیسی ناوچه‌كه ڕایگه‌یاندووه، 43 کەس لە ناو ئه‌و بینایه‌دا گیریان خواردووه كه بووله‌رزه‌كه به تووندی لێی داوه و تیمه‌كان سه‌رقاڵی ڕزگار كردنیانن .
به پێی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا ،بوومه‌له‌رزه‌كه لە دووری 16 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی ساگاینگ-ی باکووری نیپیدۆ-ی پایتەختی میانمار ڕوویداوه، دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بوونه بە گوڕەکانی 7،7 و 6،4 ڕوویانداوە .
به‌پێی زانیارییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه له تایله‌ندیش هه‌ستی پێكراوه ، وێرای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نا ئاسایی له میانمار به‌ڵام هێشتا زیانە گیانیی و ماڵییەکانی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراوە و تیمه‌كان سه‌رقاڵی فریاگوزاری خێران بۆ لێقه‌وماوان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.