بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی لە وڵاتی میسڕ، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری كرا كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەبێت.
پەیمانگای نیشتمانیی میسڕ بۆ تۆژنەوەی فەلەكناسی بڵاوی كردەوە: سبەی شەممە لە دوای كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بە كاتی قاهیرە، مانگی شەوال دەردەكەوێت، واتە سبەی 29ی رەمەزان دوایین رۆژی ئەم مانگە پیرۆزە دەبێت.
بڵاویشی كردەوە: رێژەی هەڵە لە حیساباتە فەلەكی بریتییە 0%، بەتایبەتیش بەهۆی ئەو پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەی ئێستا بەردەستە.
جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی حیساباتە فەلەكییەكان، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.